
پارێزگای هه‌ولێر ئه‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی عێراقه‌وه. پارێزگای هه‌ولئر سنورداره له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك، سلێمانی، دهۆك، وه سه‌لاحه‌دین. روبه‌ری هه‌ولێر ١٤.٤٢٨ كم2 یه وه به‌شێك له سنوری به‌ینی عێراق و ئێران پێك ده‌هێنێت. پارێزگاكه له‌ژێرده‌سته‌ڵاتی حوكومه‌تی كوردستاندایه.
شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه. هه‌ولێر هه‌روه‌ها له‌مێژووشدا پایته‌ختی میرنشینی ئه‌دیابێبێ بووه.
كورد له‌ژێرحوكمرانی سه‌دامدا به سه‌ختی چه‌وسێندراوه‌ته‌وه، كوردستان وێران كرابوو. به‌ڵام دوای روخاندنی رژێم،٢٠٠٣، كوردستان پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه دیوه هه و‌لێری پایته‌خت به یه‌ك ملیۆن دانیشتوانه‌وه له خۆشبینایدایه. ژماره‌یه‌كی زۆر كرێنن له ناوه‌راستی شاردا به‌رز بونه‌ته‌وه. كۆشكی دائیره‌و بازاره هۆتێل وه تێرمینالی پاسی ژێر زه‌وی دروست ده‌كرێت. پچرانی كاره‌با زۆر به ده‌گمه‌ند روئه‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆی گه‌رمای زۆری هاوینه‌وه هه‌مووجۆره ساردكه‌ره‌وه‌كان به‌شێوه‌ته‌كی به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن. به‌بێ ترس له كاری تێرۆریستی خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌رژێنه ناو بازار‌و شه‌قام و پاركه‌كانه‌وه. بار‌و گوزه‌رانی ژیان رۆژ به رۆژ له‌به‌ره‌وپێشچووندایه. هه‌ندێ سیاسه‌تدارانی كوردی بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ولێر بكه‌نه دوبه‌ی دووه‌م.
ئارامی باری ئاسایش نهێنی هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكه، كه‌یوان سیوه‌یلی ووتی ، رێنمایكه‌ری ته‌كنه‌لۆجی بۆ یه‌كه‌مین كۆمپانیای تایبه‌تی نه‌وتی كوردی كار، ، سیوه‌یلیی له دانیشگای روور له بۆخووم دكتۆرای به‌ده‌ست هێناوه. "ئێمه چه‌ند ساڵێك ئه‌بێت هیچ جۆره كاری تێرۆریستیه‌كی گه‌وره یان رڤاندنمان نه‌بووه". له پێش هه‌موو شتێك‌دا كێڵگه نه‌وته‌كان به‌سه‌ختی ئه‌پارێزرێن.